بەرپرسی دارایی
پرۆفایلی ( محەمەد ڕەشید دارتاش )
پسپۆڕی : ژەنیاری ئامێری ئۆکۆردیۆن
.رۆژی (٢٣ \ ٠١ \ ١٩٥٨) لە گاڕەکی ( گۆیژە ) ی شاری سلێمانی لە دایک بووە
.خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی پیشەسازی لە شاری سلێمانی تەواو کردوە
.لە سەرەتای ساڵی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو واتا لە تەمەنی ( ١٢ ) ساڵیدا تێکەڵ بە دنیای هونەری مۆسیقا بووە
لە شاری سلێمانی لەگەڵ چەند هاوڕێ یەکی هونەرمەندی تریدا لە ناوەندی سەلاحەددینی کوڕاندا تیپێکی مۆسیقایان پێکهێناوە ، لە بۆنەکانی ئازارنەورۆزو دامەزراندنی یەکێتی قوتابیاندا چالاکیەکانیان نمایش کردوە
.لە ( ٤\ ٠٢ \ ١٩٧٦) پەیوەندی بە تیپی مۆسیقای سلێمانیەوە کردوە
لە ساڵی (١٩٧٦- ١٩٧٩) ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی قوتابخانەکان بووە کە مامۆستایان (خالید سەرکار) و خولێخوشبو (ولیەم یوحەنا) سەرپەرشتیان ئەکرد و چەندین بەرهەمی ( گۆرانی ، مۆسیقا ، ئۆپەرێت، کۆراڵ)یان بەرهەم هێنا و ساڵانە لە ڤیستیڤاڵەکاندا لە سەرانسەری عێراقدا پلی یەکەمیان بەدەست هێناوە
: لەدەرەوەی تیپی مۆسیقای سلێمانی ئەم کارە هونەریانەی ئەنجامداوە
١- ئامادەکردنی گۆرانی ( لەڕێی دڵداریدا ) کە دوا بەرهەمی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو (قادر کابان ) ە ، لە ئاوازی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو ( کەریم کابان)ە لە مانگی ( ٧\١٩٨٠)
٢- لە ساڵی (١٩٨٤) دا چەند بەرهەمێک بە ناوی کاسێتی گۆمەشین لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی تری مۆسیقیدا بۆ هوەنەرمەند ( ناسری ڕەزازی ) بەرهەم هێناوە ، بەڕێزان (گۆران،نەورۆز،فەرهاد ، جۆرج)
٣- تۆمارکردنی چەند بەرهەمێک بۆ هونەرمەند ( تاهیری خەلیلی ) لە هەمان ساڵدا
٤- ئامادەکردنو تۆمارکردنی چەند بەرهەمێکی فۆلکلۆری بۆ هونەرمەندی میللی ( کەریم خەمزەیی)
لە دوای ڕاپەڕینی کوردستان لە بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری سلێمانی لەگەڵ هونەرمەندانی بەشی مۆسیقای بەڕێوەبەرێتی جەندین بەرهەمی مۆسیقاو گۆرانی منداڵانیان بەرهەم هێناوە ، چەندین خولی فێربونی مۆسیقایان کردۆتەوە هەتا ساڵی (٢٠٠٠)
یەکێکە لە دامەزرێنەرانی تیپی هونەری میللی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری سلێمانی ، وەک ژەنیارێک بەشداری سەرجەم چالاکیەکانی ئەو تیپەی کردوە لە ساڵی (١٩٩٧ تا ٢٠٠٤)
ئامادەکردنی گۆرانی ( چاوێ هەڵبێنە ) بۆ هونەرمەندی گۆرانی بێژ ( ئەمەل سەعید کوردە )، کە لە ئاوازی هونەرمەندی کۆچکردو ( حسێن جەمبوش) و هۆنراوەی ( شێخ ئەحمەد بەرزنجی ) ناسراو بە ( مەزڵوم )
ئامادەکردنی گۆرانی ( سنور ئارام بە ) بۆ هونەرمەندی گۆرانی بێژ ( ئەمەل سەعید کوردە ) لە ئاوازو هۆنراوەی ( دلێر ئیبراهیم )
چەندین بابەتی هونەری گۆرانی و مۆسیقاو مێژوی مۆسیقای کوردی و سیاچەمانەی لە گۆڤاری خاک و شاکاری سلێمانی دا بڵاو کردۆتەوە