تیپی مۆسیقای سلێمانی
تیپی مۆسیقای سلێمانی ، تیپێکی ئۆرکێسترای ڕۆژهەڵاتیە ، ناوەندو بارەگاکەی لەپارێزگای سلێمانیە ،پێکهاتەی تیپەکە لەڕووی ئامێرە میوزیکیەکانەوە پێکهاتوە لە ئامێرە ڕۆژئاوایی یەکان و ڕۆژهەڵاتیەکان،بەگشتی (۳۰ تا ٤۰) ژەنیاری ئامێرە میوزیکیەکان کاری تیادا دەکەن . مێژووی دروستبونی ئەم تیپە ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (١٩٦٧) بەدەستپێشخەری کۆمەڵێک لاوی میوزیکزانی شاری سلێمانی و بەشێوەیەکی نافەرمی چالاکیە هونەریە میوزیکیەکانیان ئەنجامداوە وچالاکیەکانیش بریتیبون لە: (سازدانی ئاهەنگ و بەشداری میوزیکی لەیادو بۆنە نیشتمانی و نەتەوەیی و خێرخوازیەکان). لە (١٩٦٩/٤/٢) لەگەڵ شانۆکاراندا یەکدەگرن و تیپی نواندن و مۆسیقای سلێمانی بەفەرمی دادەمەزرێنن ، بەڵام دوای ساڵێک جیادەبنەوە ،لەبەر تایبەتمەندیان وەبەشێوەیەکی سەربەخۆ کاروچالاکیەهونەریەکانیان بەردەوام دەبێت وتا لە(١٩٧٣/٥/٢٣)دا مۆڵەتی فەرمی لە(وەزارەتی و ڕاگەیاندنی عێراق) وەردەگرێت، مۆڵەتەکە بەناوەکانی بەڕێزان (ئەنوەر عومەر موحەممەد قەرەداغی،فەرەیدون سەعید جەعفەردارتاش،فەرید عیسا نەزەر سەرافیان،یوحەنا خنا نیشو،موحەممەد ئەمین حسێن) ە. لەماوەی کارکردنی ئەم تیپەدا ڕۆڵێگی گەورەی گێڕاوەلەگەشەپێدانی هونەری میوزیک و فۆلکلۆری كوردى و دانانى ئاوازو شێوازی نوێی ئامادەكردن ودابەشكردن وباکگراوندی مۆسیقا و كاركردن لەسەر شيێوازى كۆراڵ و بەکارهێنانی ئامێرەميللى و رؤژئاوايـيەكان بەسود وەرگرتن لە میتۆدی میوزیکیە جیهانیەکان و میتۆدە ڕۆژهەڵاتیەکان و ڕۆڵی بەرچاوی هەبوە لەدەرخستن و پێگەياندنى تواناو شێوازی نوێ وکاریگەری لەبەرچاوی هەبوە لەهونەری میوزیکی كوردی. لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم تیپەوە زیاتر لە(٥۰۰) میوزیسیان و گۆرانیبێژ و کۆرس لەناوەوە دەرەوەی ووڵات و سەرتاسەری کوردستان بەشداریان لە کارو چالاکیە هونەریەکانیدا کردوە ، زۆرێک لە گۆرانیبێژە ناودارەکانی کورد لەکارە هونەریەکانی ئەم تیپەدا بەشداربوون ، بە سەدان بەرهەمی هونەری مۆسیقاوگۆرانی تۆمارو پێشکەش کردوەو لە میدیاکانی وەک (ڕادیۆ،تەلەفزیۆن)دا بڵاوی کردونەتەوە، بەشداری چەندین ڤیستیڤاڵی کردوە و بە دەیان کۆنسێرتی لە ناوەو دەرەوەی ووڵاتدا سازداوە، لەهەرە خەسڵەتە دیارەکانی ئەم تیپە : ٭ فێرگەیەکە بۆ هونەرو داهێنان. ٭ خانەیەکە بۆبەرز ڕاگرتنی هەڵوێستی نەتەوایەتی. ٭ قوتابخانەیەکە بۆپەروەردەو فێربونی هونەری کوردی. ٭ گەنجینەو ئەرشیفێکی فراوانە بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتی هونەری کوردی. ئامانجەسەرەکیەکان: ١- بەشداریکردن لەهاندان و پەرەپێدانی هونەری میوزیک و فۆلکلۆرو کەلەپوری میللی و هەڵپەرکێی کوردی. ۲- هەوڵدان بۆ کاری نوێخوازی و بەهاوچەرخ کردنی هونەری میوزیک و گۆرانی کوردی. ۳- بەتینکردنی ئامانج و ئاواتە بەرزەکان و پتەوکردنی لەدەروونی کەسایەتی ناو کۆمەڵگای کوردی. لەڕێگای کاری هونەریەوە هەر لە تۆمارکردنی میوزیک و گۆرانی و سازدانی کۆنسێرت لەسەرشانۆو دەزگاکانی راگەیاندن لەناوەوەو دەرەوەی ووڵات