زۆزک قەرەداغی
* ناوی زۆزک ئەحمەد عومەر ناسراوە بە زۆزک قەرەداغی
ساڵی ١٩٧٩ لە شاری سلیمانی ھاتۆتە دنیاوە.
* دەرچووی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلیمانیە( ١٩٩٨ – ١٩٩٩ )بە پلەی یەکەم.
* ساڵی( ٢٠١٦ - ٢٠١٧ )بەکەلۆریۆسی پیشەیی لە پەروەردەی ھونەردا لە پەیمانگای راھێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی سلیمانی بە پلەی نایاب بەدەست ھێناوە.
* لە ساڵی( ١٩٩٩ )وە وەک( کەمانچەژەن، موزیکدانەر و نوسەری موزیکیی )ھاوکاری زۆرینەی تیپە موزیکیەکانی شاری سلیمانی بووە و لە زۆرینەی بڵاوکراوە ھونەریەکاندا تێکستی ھەمەچەشنەی لەسەر موزیک و گۆرانی نوسیوە.
* لەساڵی( ١٩٩٩ )وە ئەندامی کارای سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستانە.
* لە ساڵی( ١٩٩٩ )وە بۆتە ئەندامی فەرمیی تیپی مۆسیقای سلیمانی و لە زۆرینەی بەرنامە و کۆنسێرتەکانی ئەو تیپەدا وەک موزبکدانەر و کەمانچەژەن بەشدار بووە.
* لە ساڵی( ١٩٩٥ - ٢٠٢١ )بەشداری لە نزیکەی( ١٠٠ )کۆنسێرت و ئاھەنگی گۆرانی و مۆزیکی کوردی و ئۆرکێسترالی کردوە، لە ناوەوە و دەرەوەی ووڵات.
* ساڵی( ٢٠٠٥ )یەکەمین بەرھەمی ئۆرکێسترای بە ڕابەرایەتی ھونەرمەند( نەجات ئەمین ) لە سلیمانی پێشکەش کراوە.
* ساڵی( ٢٠٠٧ )بۆ یەکەمین جار موزیکی کوردی لە( گۆڵدن ھۆڵ )ی شاری ڤیەننا پێشکەش کراوە، لە دانانی زۆزک قەرەداغی و رابەرایەتی کردنی ( نەبەز حەمە ڕەشید )بە ھاوکاری ئۆرکێسترای ژێداری کورد پێشکەش کراوە.
* لە ساڵی( 1996 )ەوە زیاتر لە( 105 )گوتار، توێژینەوە، چاوپێکەوتن و شیکردنەوەی هونەری مۆزیک و گۆرانی لە نێو گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کوردستاندا بڵاوکردۆتەوە.
چاپكراوه‌كانی زۆزك قه‌ره‌داغی *
په‌روانه: بریتیه له( 30 )پارچه مۆزیكی كه‌له‌پوری كوردیی كه له‌شێوازی پرۆڤه‌دا گونجاندوێتی بۆ ئامێری کەمانچە، له‌چاپخانه‌ی قانع له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ساڵی"2004"له سلیمانی چاپكراوه.
* رۆڵی حه‌سه‌ن زیره‌ك له مۆزیكی كوردییدا: توێژینه‌وه و شیكار، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زاهیر محه‌مه‌د عزیز و به‌سه‌رپه‌رشتی ع. ج. سه‌گرمه، زنجیره كتێبی ژماره( 11 )ی ئینستیوتی كه‌له‌پوری كورد، سلیمانی"2004.
* ژیاننامه‌ی گه‌وره موزیسیانهكان: زنجیره كتێبی گیرفانی ژماره( 65 )ی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی"2005.
* ڕه‌هه‌نده مرۆییه‌كان له مۆزیكی( بتهۆڤن )دا: زنجیره كتێبی گیرفانی ژماره( 77 )ی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی"2006.
* ناودارانی مۆزیكی جیهانی به‌شی یه‌كه‌م: زنجیره كتێبی ژماره(425)ی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلیمانی"2008.
* سكۆری یه‌كه‌مین خه‌یاڵ: زنجیره كتێبی ژماره( 79 )ی ده‌زگای مۆزیك و كه‌له‌پوری كورد، ده‌زگای ئاراس- هه‌رێمی كوردستان"2008.
* ناودارانی مۆزیكی جیهانی به‌شی دووه‌م: زنجیره كتێبی ژماره( 491 )ی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلیمانی"2009.
* بان‌و و له‌نجه‌ی یار: دوو سكۆری کەمانچە و پیانۆ، سلیمانی"2011.
* مۆزیكی سه‌ده‌ی كلاسیك: زنجیره كتێبی( 981 )ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلیمانی، 2013.
* مۆزیكی كوردی( هزر، ره‌خنه، لێكۆڵینه )له چاپخانه‌ی كارۆ له‌سه‌ر ئه‌ركی نوسه‌ر چاپكراوه- سلیمانی 2013.
* ئه‌لبومی مۆزیكی( بان‌و ): له كۆمپانیای ئاڤه میدیا ساڵی"12 / 12 / 2012"بڵاوبۆتەوە.
* گوڵ" هه‌ژده ئیتۆدی پیانۆ بۆ مندالێن - له بلێوكراوهكانی ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان - سلیمانی"2014.
* مۆزیكی شێركۆ بێكه‌س( سكۆری مۆزیكی شێركۆ بێكه‌س بۆ چه‌مبه‌ر ئۆركێسترا )له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان - سلیمانی"2014.
* مۆزیکی مۆدێرن( لێکۆڵینەوە، بەراورد، چێژ و پێداویستیەکانی ساڵی( ٢٠١٧ )لە ماڵپەری "
www.wtarikurd.info"دا بڵاوبۆتەوە.
* کوردانە: نۆ پارچە مۆزیک بۆ ژێدارەکان، بە کتێب و سیدی دەنگیی، ساڵی( 2019 )لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی"دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر"چاپکراوە.
* مۆزیکی مۆدێرن( لێکۆڵینەوە، بەراورد، چێژ و پێداویستیەکانی، ساڵی( ٢٠٢١ )لەسەر ئەرکی باوکی، مامۆستا"ئەحمەد قەرەداغی"لە چاپخانەی تەژنە لە سلیمانی چاپکراوە.
* مۆزیک و گەشەپێدانی مرویی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم - سلیمانی( 2021 )لەژێرجاپدایە.
بڕوانامەی ڕێزلێنان
*ڕێزلێنانی هەفتەنامەی"ئەدەب و هونەر"ی کوردستانی نوێ، بە بۆنەی دەرچونی( 500 )ژمارەی هەفتە نامەکە، سلێمانی - ٢٠٠٦.
* خەڵاتی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، هەولێر - ٢٠١٤. *خەڵاتی مەڵبەندی هونەری ماملێ، سلێمانی - ٢٠١٦.
*بڕوانامەی ڕێزلێنانی تیپی مۆسیقای سلێمانی، لە"یۆبیلی زێڕین"دا، سلێمانی - 23/5/ 2017.
*خەڵاتی زیرەک، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی - 2018. *سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی، دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر - 7 / 5 / 2019.
*خەڵاتی ڕێزلێنانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت، سلێمانی - 2019.