photo1716120799
عادل محەمەد کەریم

سەرۆکی تیپی مۆسیقای سلێمانی

زانیاری ئەندام :
  • بەرواری بوون :01/02/1969
  • شوێنی بوون :سلێمانی

دەربارەی ئەندام :

  پروفایلی هونەرمەند عادل محەمەد كەریم بە كورتی 

*- لە دایكبووی گەڕەكی كانێسكانی شاری سلێمانییە.

*-ساڵی ١٩٨٣ بەشداری خولی فێربوونی موزیکی کردووە لای مامۆستا فەرید عیسا بۆ فێربوونی ئامێری ئۆکۆردیۆن و دواتر بۆ فێربوونی ئامێری ڤایولین چۆتە لای مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی .

*-ساڵی ١٩٩١ بەشی موزیكی ئەكادیمیای هونەرە جوانەكانی بەغدادی تەواو کردووە.

*-لە ساڵی ١٩٩١ وە ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانییە لەو ساڵەوە تا ئێستا بێ دابڕان وەک ڤایولین ژەنێک بەشداری سەرجەم چالاکییە هونەرییەکانی ئەم تیپەی کردووە،لەساڵی ٢٠٠٨ بۆتە دەستەی بەڕێوەبەی تیپ وەک بەڕێوەبەری هونەری تیپ کاری کردووە،لەساڵی ٢٠٢٢ وە بۆتە سەرۆکی تیپی مۆسیقای سلێمانی.

*-لە ساڵی ١٩٩٢ مامۆستایە لە بەشی موزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی وماوەی ١٢ سال سەرۆکی بەش بووە.

*-ئەندامی كۆمەڵەی كەلەپورو فۆلكلۆری كوردو سەندیكای هونەرمەندانە 

*-دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (شاكار) و (کەلوپوری کورد)ە.

*-دامەزرێنەری یەكەم ئۆركسترای فەرمیە لە شاری سلێمانی .   

*-   كاری ئاواز دانان و ئامادەكاری موزیكی بۆ هەریەك لەهونەرمەندان (حەمەجەزا عەلی،حەمەرەئوف كەركوكی، عبدالقادر حەسەن ،ئازاد خانەقینی ،ئەمەل سعید كوردە،عەباس محەمەد ، ئاڤان جەمال،لوقمان سەلیم ،ئازاد كەریم ،محمود وەهاب، كیژان ابراهیم خەیات،پشتیوان عومەر، قاسم هەورامی ، ئاریان كەریم و هەندێ‌ لە گۆرانیبیژی تر كردووە.         

*- موزیكی  بۆ زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی و چەند شانۆگەرییەک داناوە .

*- چوار بەرهەمی کۆڕاڵی بۆ بەشی موزیکی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی ئامادە کردووە.

*- چەند گۆرانیەك بۆ مناڵان                                              

*-زیاتر لە ١٠٠ نووسین و مەقالە و شیكردنەوەی ڕەخنەی لە سەر موزیكی جیهانی و ناوخۆی هەیە. 

*-خاوەنی پێنج كتێبی چاپكراوە لەسەر موزیک،لە ئێستاشدا چەند کتێبێکی تری لەسەر موزیک ئامادەیە بۆ چاپ.

*- لە ساڵی ٢٠١٣ وە چەندین كۆڕی هونەری تایبەت بە موزیك بە هاوکاری تیپی مۆسیقای سلێمانی پێشكەشكردووە. 

*-چەند جارێک بەشداری خولی هاوینەی زانکۆی مۆزارتیومی کردووە لە شاری سالزبورگی وڵاتی نەمسا.

ئێستاش خوێندكاری دكتۆرایە لە كۆلیجی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەڵاحەدین.

Untitled-3-01