ئەندامی کارا
پرۆفایلی صەلاح حەمە عەزيز
ناوي سياني : صەلاح حمەعەزيز حسێن
لە دايكبووی : ١١\٢\ ١٩٦٧لە شاري سلێماني
ئاستی خوێندن : بەکالۆریۆس لە زانستی فیزیک / زانکۆی سەلاحەددین سالی (١٩٩٣-١٩٩٤)
باری کۆمەڵایەتی : ساڵی (٢٠٠٥) هاوسەرگیری كردوەوخاوەني كوڕو کچێکە بە ناوەکانی ( لاس و لارا ) .
پسبۆڕی : ژەنیاری ئامێری ڤایۆلین .
بۆ یەکەم جار لە مانگی (٩) ی ساڵی (١٩٧٩) پەیوەندی کردوە بە تیپی مۆسیقای مناڵانی نەورۆزەوە لە سەر دەستی مامۆستای بەڕێز(عوسمان محەمەد ئەمين) دەستی بە فێربونی موزیک کردوەو بەشداری بەرهەمەکانی هەردوو ئەلبومی ئەو تیپەی کردوە لە ساڵانی هەشتاکان .
ساڵی (١٩٨٢) بۆیەکەم جارلە تۆمارکردنی (٢) گۆرانی تیپی مۆسیقای سلێمانیا بەشداری کردوە کە بۆ هونەرمەندی خوالێخۆشبو(عوسمان عەلی – بە ناوی دۆستی دێرین) وهونەرمەند (عەدنان کەریم –بە ناوی ئێوارەی پایز )بەشداری کردوە کە دواتر گۆرانی دووەم ساڵی (١٩٨٩) بۆ هونەرمەند (حەسەن گەرمیانی)تۆمار کراوەتەوە.
ساڵی (١٩٨٩) بە فەرمی پەیوەندی کردوە بە تیپی مۆسیقای سلێمانی یەوە و هەتا ئێستاش ئەندامی ئەو تیپەیە .
لەبەرهەمەکانی ساڵی (١٩٨٩) ی تیپی مۆسیقای سلێمانی بەشداری کردوە لە تۆمارکردن و وێنەگرتنی بەرهەمەکان کە لەتەلەفزیۆنی کەرکوک ئەنجامدراوە .
ساڵانی هەشتاکان بەشداری (٢) بەرنامەی (نسمات من بلادي )کردوە کەتەلەفزیۆنی ئەوکاتی موسڵ بۆ تیپی مۆسیقای مناڵانی نەورۆز ئەنجامی داوە .
ساڵانی هەشتاکان لەگەڵ تیپی یەکگرتوی مناڵانی کوردستان بەشداری ڤیستیڤاڵی ساڵانەی چالاکی قوتابخانەکانی عێراقی کردوە لە شارەکانی سلێمانی و تکریت .
دوای ڕاپەڕین بەشداری زۆربەی ئەلبومەکان و ئەو ڤیستیڤاڵانەی کردوە لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی .
بەشداری کردوە لە تۆمارکردنی گۆرانی وەک هاوکاری کردنی تیپەکانی ( مەولەوی ، شنروێ ، فۆلکلۆری کورد) .
ئەندامی سەندیکای هونەرماندانی کوردستانە .
ساڵی (٢٠٠١) وەک ئەندازیاری دەنگ لە ستۆدیۆی سەنتەری چالاکی گەنجان کاری تۆمارکردنی زیاترلە (١٨٠) بەرهەمی گۆرانی جۆراوجۆر کردوە .
لە گۆرانی پێشەکی هەندێک لە زنجیرەو دراما تەلەفزیۆنیەکاندا بەشداری کردوە وەک ژەنیاری ڤایۆلین .
بەشداری زۆربەی بۆنە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی کردوە وەک ژەنیری ڤایۆلین .
بەشداری چەندین دیدارو چاوپێکەوتنی رادیۆو تەلەفزیۆنی کردوە .
لەگەڵ دروستبونی تیپی هونەری میللی سلێمانی وەک ژەنیار کاری کردوە لەسەرەتادا دواتر بۆتە لێپرسراوی بەشی میوزیکی ئەو تیپە ،لە ساڵی ( ٢٠١٣هەتا ٢٠١٩) بوەتە بەڕێوەبەری تیپەکە .
بەدرێژایی ساڵانی هەشتاکان پێش ڕاپەڕین بەشداری خەباتی سیسی کردوە دژی دیکتاتۆریەت لە عێراقدا .
لە زۆربەی کۆنسێرتەکانی سەر شانۆی گۆرانی بێژانی کوردستان بەشداری کردوە وەک (ناسری ڕەزازی , مەرزیە فەریقی ،حەمە جەزا عەلی ,محەمەد رەئوف کەرکوکی ......هتد ).
لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی گەشتی هونەری کردوە بۆ ووڵاتەکانی ( ئەڵمانیا ، نەمسا ، سوید ، هۆڵەندا ، دانیمارک ) .
ئامادەکردنی مۆسیقای چەند بەرهەمێکی گۆرانی کردوە بۆ گۆرانی بێژان (عوسمان عەلی ، مەرزیە فەریقی ، حەمە جەزا عەلی ، محەمەد ڕەئوف کەرکوکی ، زامبيا حمە عەزيز...هتد ).
لەگەڵ تیپی هونەرە میللیەکانی سلێمانی گەشتی هونەری کردوە بۆ بەشداری کردن لە ڤیستیڤاڵە نێو دەوڵەتیە کەلتوریەکانی ووڵاتانی ( ئێران ، ئوردن ، ئیماراتی عەرەبی ، یۆنان ، هۆڵەندا ، هەنگاریا ، پۆڵەندا ، چیک ، کرواتیا ) .
لەگەڵ تیپی هونەرە میللیەکانی سلێمانی بەشداری کردوە لە (٢) ڤیستیڤاڵ لەشاری بەغداد ( ڤیستیڤاڵی گەلگامێش و ڤیستیڤاڵی بەغداد پایتەختی ڕۆشنبیری عەرەب ساڵی ٢٠١٣) .
لە تیپی هونەرە میللیەکانی سلێمانی ئمادەکردنی مۆسیقای کردوە بۆ تابلۆکانی ( گوڵی خوێناوی ، هاڕەی گۆبەرۆک )
لەگەڵ هونەرمەند ( نیاز محەمەد عەزیز) ئامادەکردنی مۆسیقای تابلۆی ( پێشمەرگە) ەیان کردوە ، هەروەها بەشێک لە تێکستی نواندنی تابلۆکەی نوسیوە .
بەشداری لە تۆمارکردنی ( ٢٣ تابلۆ) و ( ٥ ) وەرزی هونەری تیپی هونەرە میللیەکانی سلێمانی کردوە .
بۆ ماوەی ( ٤ ساڵ ) سکرتێری تیپی مۆسیقای سلێمانی بوەو ( ٩ساڵ )ئەندامی لیژنەی هونەری ئەو تیپە بووە .
چەند ساڵێک لیژنەی پسپۆڕی مۆسیقای سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بووە .
یەکێکە لە دەستەی دامەزرێنەرانی تیپی زانکۆی سەلاحەددین و لە ( ٣ ) ڤیستیڤاڵی ئەو تیپەدا بەشداری کردوە .
لە چەندین خولی خۆبەخشی فێرکردنی مۆسیقا بۆ مناڵان لە شاری سلێمانی بەشداری کردوە .
لە ساڵی ( ٢٠٠٣ هەتا ٢٠١٣ ) ئەندامی ئۆرکێسترای ژێداری سلێمانی بووە .
ئامادەکردنی مۆسیقای بۆ بەرهەمی گۆرانیەکانی وەرزەکانی تیپی هونەرە میللیەکانی سلێمانی کردوە بۆ گۆرانی بێژان ( عوسمان عەلی ، عەبدول قادر حەسەن ، زامبیا حەمە عەزیز ، چۆمان ڕەشید ..... هتد ) .
وەک ئەندازیاری دەنگ کاری تۆمارکردنی بەشێک لە تابلۆکانی تیپی هونەرە میللیەکانی سلێمانی کردوە .
ڕۆڵی بەرچاوی هەبوە لە دروستکردنی پەیوەندی هونەری میللی سلێمانی لەگەڵ ڤیستیڤاڵە جیهانیەکانی هونەری میللی و سەرۆکی شاندی هونەری میللی سلێمانی بووە بۆ ووڵاتی یۆنان .
ئێستا لە ووڵاتی ئەڵمانیا دەژی .
تا ئێستا لە شارەکانی ( نۆرنبێرگ و لۆدڤیگسهاڤنی ) ئەڵمانیا وەک میوزیک و گۆرانی بەشداری ( ٣ ) ڤیستیڤاڵی کەلتوری میللەتانی کردوە کە شارەوانی ئەو شارانە ئەنجامیان داوە ، جاری سێهەم لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی ( لاس صەلاح ) کە ژەنیاری پیانۆیەو تەمەنی ( ١٤ ساڵە) ، هەروەها خوشکی کە هونەرمەندی گۆرانی بێژ (زامبیا حەمە عەزیز ) بەشداریان کردوە .