ئەندامی کارا
پرۆفایلی هونەرمەند :
فەرەیدون دارتاش
فەرەیدون سەعید دارتاش: ساڵی ١٩٤٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی بەشی موزیکی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدایە، دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای سلێمانی و تیپی موزیکی کچانی ئامادەی سلێمانیی کچانە، ژەنیاری ئامێری ڤایولینەو پیشەی مامۆستای هونەری قۆناغی سەرەتای بووە، لە چالاکی قوتابخانەکان ئاوازو موزیکی بۆ چەند ئۆپەرێتێک داناوە، لەهەشتاکاندا بە نهێنی لە شاخ یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان دادەمەزرینێت و ماوەیەکی زۆر سەرۆکی یەکێتییەکە بووە، ماوەیەکی زۆریش سەرۆکی تیپی مۆسیقای سلێمانی بووە سەرکەوتووانە کارە ئیدارییەکانی بەڕێکردووە، بەهۆی هەڵوێستی سیاسیشەوە چەند جارێک لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بەندکراوە.