449196305_542910731511191_5755224089506680576_n
دلێر ئیبراهیم محەمەد

ئەندامی فەخری

زانیاری ئەندام :
  • بەرواری بوون :01/01/1951
  • شوێنی بوون :سلێمانی

دەربارەی ئەندام :

پرۆفایلی هونەرمەند : دلێر ئیبراهیم

دلێر ئیبراهیم محەمەد:

 لە ١-١-سالی١٩٥١ لە شاری سلێمانی گەڕەکی کانی ئاسکان لەدایکبووە ،دەرچووی خانەی مامۆستایانە سلێمانی ساڵی ١٩٦٩-١٩٧٠، ساڵی ١٩٧٣ ەو بۆتە ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی، ساڵی ١٩٨٢ بووە بە پێشمەرگە و داواتر هەر لەشاخ بۆتە بەرپرسی تیپی مۆسیقای شەهید کارزان. کاری ئاوازدانان و ئامادەکاری موزیکی بۆ زۆرێک لە گۆرانیبێژانی کورد کردووە، ئەندامی کارای تیپی مۆسیقای سلیمانی بووە، تیپی مۆسیقای منداڵانی سەر بەچالاکی قوتابخانەکانی سلیمانی لە شاری  سلێمانی دامەزراندووە، کە لە دوو ساڵدا لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە.

 لە کارە دیارەکانی کە جێگەی شانازی هەموولایەکە ئۆپەرێتی(بەیتی ڕێزان) و چەندین سروودی کوردی و گۆرانی مناڵان، هەروەها لە بەرهەمە هونەرییە دیارەکانی مامۆستا دلێر  بۆ تیپی مۆسیقای سلێمانی گۆرانی(هۆ کچێ دەمەڕۆ، تەسریحە، ئێوارەی پایز، سنوور ئارام بە و چەند بەرهەمێکی تر. لە بەرهەمە هونەرییە دیارەکانی تیپی مۆسیقای شەهید کارزانیش کۆڕاڵی(داستانی هەڵەبجە) و سروودی ئاسوودەبن، کەڵکی قەیوان، دەمێکە خەم، ئاسمان ئەڵێ، دایە ماڵئاوا و چەندین کاری نەتەوەی تر، جگە لەمانەش مامۆستا دلێر دەستی دانانی شیعریشی هەیە بۆیە زۆرێک لە شیعری گۆرانییەکان لە دانانی خۆین. گۆرانییەکیشی بۆ وەرزشەوان هەیە بەناوی(گۆڵ).

  ساڵی ٢٠٠٥ کتێبی (تیۆری مۆسیقا)ی بە چاپگەیاندووە، لەگەڵ چەند نووسەرو و هونەرمەندێکی تر چوار ژمارەی گۆڤاری(هۆرە) یان لە شاخ دەرکردووە.

Untitled-3-01