451866311_1155943639191015_5188666758953068541_n
ئەلبێرت عیسا نەضەر

ئەندامی فەخری

زانیاری ئەندام :
  • بەرواری بوون :01/07/1951
  • شوێنی بوون :سلێمانی

دەربارەی ئەندام :

پرۆفایلی هونەرمەند : ئەلبێرت عیسا

ئەلبێرت عیسا نظر: 

لە دایکبووی ساڵی ١٩٥١ ی گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانییە و لە مەسیحییەکانی شاری سلێمانییە. فێرخوازی مامۆستا ولییەم یوحەنا و ئەندامی کارای تیپی مۆسیقای سلیمانی بووە، ژەنیاری ئامێری ئۆکۆردیون و ئۆرگە، لەگەڵێشیدا ئاوازدانەر و ئامادەکاریێی موزیکی بەتوانا بووە. بەدڵ کاری موزیکی کردووە هەر لە ناوەندی حەفتاکانەوە چەندین نووسین ومەقالەی  بەزمانی عەرەبی و کوردی لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە و جگە لە زمانی کوردی بەم شەش زمانەی تر دەنووسێت وقسەدەکات:(سریانی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، عەرەبی، ئیتاڵی، تورکی). بڕوانامەی بەکالوریوسی لە زانستی سیاسەت لە ئیتالیا بەدەستهێناوە  بڕوانامەی ماجستێری لە زانستی سیاسەت لە فەڕەنسا بەدەستهێناوە و هەروەها دکتۆراکەشی لەهەمان بواردا لە وڵاتی ئیتالیا بەدەستهێناوە.چەندین توێژینەوەی لەبواری سوسیولوۆجی وپەیوەندی نێو دەوڵەتی هەیە، ماوەیەک ڕاگری کۆلیجی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی بووە دوای کراوەتە سەفیر دەوڵەتی عێراق لەوڵاتی دانمارک.

Untitled-3-01