451556025_431136256588549_919315648709033720_n
فرەنسیس داود یوسف هورمز (فرەنسیس داود)

ئەندامی کارا

زانیاری ئەندام :
  • بەرواری بوون :11/11/1946
  • شوێنی بوون :سلێمانی

دەربارەی ئەندام :

پرۆفایلی هونەرمەند : فرەنسیس داود

( فڕانسیس داود یوسف هورمز)ەناسراو بە مامۆستا فڕەنسیس  لە 11/11/1946 لە گەڕەكی بەرانانی شاری سلێمانی لە خێزانێكی (مەسیحی كلدانی كاسۆلیك) لە دایكبووە،دوای تەواو کردنی قۆناغی ناوەندی چۆتە خانەی مامۆستایانی سلێمانی لە 23/2/1967 وەك مامۆستا دامەزراوە لە چوارقوڕنە.

 ساڵی 1964 وە لەلای مامۆستایان ولیەم یوحەناو حازم حەداد وانەی هونەری مۆزیكی وەرگرتووە .

ئامێری بنەڕەتی كەهونەرمەندی پێ‌ ناسراوە ئامێری كەمانچەیە، وەك ئامێری لاوەكیش هەریەكە لە ئامێرەكانی (عود و گیتار و پیانۆ)ی ژەنیوە . 

دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای سلێمانیەو لە ساڵی 1967 ئەندامە لەو تیپەو تا ساڵی 1993 لەسەرجەم چالاكیەكانی تیپی مۆسیقای سلێمانی وەك كەمانچە ژەنێك بەشداربووە. تائێستاش هەر ئەندامی ئەو تیپەیە، جگە لە ژەنیاریش كاری ئاوازدانانو ئامادەكردنی مۆسیقاش بۆ هەندێک‌ لە بەرهەمە هونەریەكان كردووە.

لەوانە(گۆرانی كەژاڵێ‌ كەژاڵێ‌ بۆ حەسەن گەرمیانی و هۆ لەیل بۆ عوسمان عەلی و هێرشی تۆڵە بۆ ئازاد خانەقینیو خۆشەویستی و كۆرپەكەم بۆ عادل حەسەن و دەنوێ‌ بۆ عەباس محەمەد و فاتمە محەمەد. هەروەها ئەم پارچە مۆزیكانەشی داناوە (ئەزمەڕ ،زەردەخەنە، شەماڵ، سروە، دیلان،بادینان... .

لەمانگی شوباتی ساڵی 1974 پەیوەندی بە شۆڕی ئەیلولەوە دەكاتو لەوێ‌  بەشداری چالاكیە هونەرییەكانی تیپی مۆسیقای شۆڕی دەكات. 

 ژیانی هونەری زیاتر  لە چالاكی قوتابخانەكان بەسەر بردووە تا خانەنشین كراوە وەك سەرپەرشتیارێك لە چالاكی قوتابخانەكان كاری كردووە: وەكو ڕاهێنان و ئاوازداناو كردنەوەی خولی فێربوونی مۆزیك بۆ قوتابیان و خوێندكارانو مامۆستایان، سەرپەرشتی مامۆستایانی هونەرو ڕێنمای كردنیان بۆ هونەری مۆسیقا. 

لەمیانەی كاركردنی لە گەڵ چالاكی قوتابخانەكانی سلێمانی زیاتر لە(400)ئاوازی گۆرانی بۆ مناڵان داناوە، هەروەها چەند ئۆپەرێتێكی بۆ قۆناغی ئامادەی داناوە لەوانە (كەژاوەی مێژوو، دارستان، بەیتی ئاگر، ڕاپەڕین، چوار وەرزەكە)و دەیان ئۆپەرێتی تر.

مامۆستا چەند نووسینێكی لە سەر هونەری مۆزیك هەیە، كە لە ڕۆژنامەو گۆڤارە كوردییەكاندا بڵا کراونەتەوە.

و چەند مۆزیكێكی بۆ شانۆگەریەكان داناوە لەوانە (حەوت كورتەبنەكە،ماریا بیتانا... 

 

Untitled-3-01