5235838491768774152
عوسمان عەلی

ئەندامی کۆچکردوو

زانیاری ئەندام :
  • بەرواری بوون :01/07/1944
  • شوێنی بوون :سليمانى

دەربارەی ئەندام :

پرۆفایلی هونەرمەندی کۆچکردوو

عوسمان عەلی 
        ناوی تەواوی(عوسمان عەلی عەبدوڵڵا عوسمان)ە، ساڵی ١٩٤٤  لە گەڕەكی مەڵكەندی شاری سلێمانی لە دایك بووە، تا پۆلی پێنجەمی سەرەتای خوێندووە لە قوتابخانەی  شەو بووە بە ڕۆژیش كاری كردووە.
 ساڵی ١٩٦٣ بۆتە پێشمەرگە و چۆتە شاخ لەم ماوەیەدا كاری هونەری نەبووەو بەرگدرووی شۆڕش بووە.
ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی كردووە بە شۆرشی ئەیلولەوە لەگەڵ ئەندامانی تیپی مۆسیقای سلێمانی لە تیپی مۆسیقای شۆڕش كاریان كردووە، 
كاك عوسمان سەرەتا ساڵی ١٩٦٩ تا ١٩٧٥ لە كۆمەڵی هونەرو وێژەی كوردو دواتر  لە ناوەراستی ساڵی ١٩٧٥ لە تیپی مۆسیقای سلێمانی، بۆتە ئەندام.
یەكەم كاری هونەری عوسمان عەلی لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی گۆرانی(كەسەكەم)لە ئاوازی ( عوسمان عەلی) موزیكی (خالید سەركار)
دوابەرهەمیشی لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی گۆرانی (ناونیشان، لەوەرینی هەمووگوڵێك) لە هۆنراوەی(ئەحمەد محەمەد)ئاواز و موزیكی(سەلاح حەمە عەزیز).
،ئەندامی نەقابەی هونەرمەندانی عێراق بووەو دوایش ئەندامێكی کارای یەكێتی هونەرمەندانی كوردستان بووە،لەم رووەوە ئەم پرسیارەم ئاراستەكرد :
ساڵی ١٩٩١لەسەرەتای ڕاپەرینیشەوە كاك عوسمان عەلی لەبەر ئەو هەستە نەتەوایەتییەی كە هەیبو بەرانبەر نەتەوەو گەلەكەی لەهەرشوێنێك بانگ كرابێت بۆ كاری هونەری هەر ئەوەندە خۆی تیا ببینایەتەوە بێ‌ سێ‌ و دوو چووەو بە گوێرەی توانای خۆی خۆبەخشانە بەشداری كردووە. 
لەدوای ساڵی ٢٠٠٠ كە چەند كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی دامەزرا بەشداری لە چەند بەرنامەی تەلەڤزیۆنی كردو چەند دیدارێكیان بۆ سازكرد، هەلی ئەوە رەخسا كەلەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی بچێتە شاری سنە بۆ بەشداری لە چەشنواری گۆرانی و موزیك، ساڵی ٢٠٠٥ یش هەلێك رەخسا بۆ یەكێتی هونەرمەندانی كوردستان چونە شاری دیار بەكر لە باكوری كوردستان بەشداری ئەو چالاكییە هونەرییە مەزنەشی كرد.
بەداخەوە بە ماوەیەكی زۆر كەم دوای گەڕانەوەی لەو گەشتە هونەرییە بێ‌ وێنەیە، لە شەوێكی تایبەتداو لە  شەوی ٢١/٢٢/٦/٢٠٠٥ لە ئاهەنگێكی تایبەتدا لە كاتی گۆرانی چڕیندا بۆ دووا جار ماڵئاوایی لێكردین و بۆ هەتا هەتا چاوەكانی لێكنا.
بەگشتی ئەمانەی خوارەوە هەندێ لە بەرهەمەكانی هونەرمەند:
١ كیژە شۆخەكە
٢-شەوی بەرات 
٣-دڵدارو جوان پەرستم
٤-كەسەكەم
٥-ببم بەقوربان
٦-شیرینێ‌ و وامەكە
٧-شیرینێ‌ و سەوزە
٨-ئای مریەمێ‌
٩-دۆستی دێرین
١٠-هاڕەی گۆبەرۆك
١١-كۆرپە دڵەكەی من
١٢-هانا
١٣-سەوزە
١٤-تارای بەسەردا دا
١٥-ساڵێكی تریش واداهاتەوە
١٦- سرودی ڕاپەڕین دوو قۆڵییە لەگەڵ ئەڤین خانی کچە گەورەی هونەرمەند
 ١٧-سرودی پارتی پێشڕەوی
١٨-دوێنێ‌ تا دڕەنگ
١٩-غەزالێ‌
٢٠-دەبێنە بێنە ئازیزم
٢١-كاروانی ئەڤین
٢٢-شەوارە
٢٣-ناونیشان
٢٤- لەرزانە
٢٥- ئامۆزا گیان سێ قۆلی وتراوە لەگەڵ هونەرمەندان(حەمەی نێرگز و سەڵاح مەجید)
 ٢٦-چەند گۆرانییەکی فۆلکلۆری و میللی لەگەڵ هونەرمەند( کەریم خەمزەیی)
ئەمانەو چەند بەرهەمی تر. 

5235838491768774153 5235838491768774158 5235838491768774157 5235838491768774155
Untitled-3-01