بەرپرسی هونەری
پرۆفایلی هونەرمەند :
ناو: گۆران حەمە عەزیز حسێن
لەدایک بووی : (١\ ٢\ ١٩٧٢) گەڕەکی شێخ محێدین ی شاری سلێمانی .
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ڕۆشنی سەرەتایی تەواو کردوە .
خوێندنی ناوەندی : لە ناوەندی سەرچناری کوڕان تەواو کردوە
خوێندنی ئامادەیی :لە ساڵی (١٩٨٩) لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان تەواو کردوە.
کۆلێژی ئەندازیاری بەشی میکانیکی لەساڵی (١٩٩٦) لە زانکۆی سەلاحەدینی شاری هەولێر تەواو کردوە وە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی ئەندازیاری میکانیک بە دەست هێناوە .
پیشەی ئێستا: ئەندازیاری میکانیکە لە بەڕێوەبەرێتی پرۆژەکانی سەر بە بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شاری سلێمانی .
پسپۆڕە لە ئامێرەکانی (پیانۆ ، سەنتور ) ، هەروەها گۆرانی ووتن .
مانگی(٧ ی ساڵی ١٩٧٩) چۆتە دنیای مۆسیقاو هونەرەوە بەهاوکاری مامۆستای هونەرمەند (عوسمان محەمەد ئەمین ) کە ئامێرژەنێکی چالاکی
تیپی مۆسیقای سلێمانی بووە .
لەساڵی (١٩٨١) بووە بە ئەندامی تیپی مۆسیقای مناڵانی نەورۆز کە سەر بە بەڕێوەبەرێتی چالاکی قوتابخانەکان بوو ، وە لە زۆربەی چالاکیەکانی ئەو تیپەدا بەشداری کردوە هەر لە تۆمارکردن و وێنە گرتنی بەرهەمی هونەری (گۆرانی ، سروود ، پارچە مۆسیقا) وەک ژەنیاری ئامێرەکانی (ئۆرگ ، ئۆکۆردیۆن ، بانگۆز سێگۆشە ) هەروەها کۆرس ، وە لە ڤیستیڤاڵی چالاکی قوتابخانەکان وەک ژەنیاری (ئۆرگ ، ئۆکۆردیۆن ) بەشداری کردوە لە شارەکانی (تکریت ، سلێمانی).
لە ساڵی (١٩٨٥، ١٩٨٦) وەک ژەنیاری ئامێری (پیانۆ، ئۆرگ)، هەروەها ووتنی گۆرانی بەشداری کردوە لە بەرنامەکانی (نسمات من بلادی ، گۆڤاری هونەر، جگەرگۆشەکان)
لە (١٦\٨\١٩٨٩) بووە بە ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی وە لە زۆربەی چالاکی و بەرهەمەکانی تیپەکەدا وەک ژەنیاری (ئۆرگ) بەشداری کردووە .
لە ساڵی (١٩٩١) دوای ڕاپەڕینی كوردستان بووە بە ئەندامی (یەکێتی هونەرمەندانی كوردستان) کە ئێستا ( سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ) ە .
یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای زانکۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێر ساڵی (١٩٩٤) وە ئەندامێکی چالاکی ئەو تیپە بووە بۆ ماوەی (٣) ساڵ ,وە بەشداری (٢) ڤیستیڤاڵی کردوە لە شاری هەولێر وەک ژەنیاری ئۆرگ ، ووتنی گۆرانی ، ئامادەکاری مۆسیقا.
ساڵی (١٩٩٧ تا ٢٠٠٠) وەک ئامێرژەنی(ئۆرگ ، سەنتور ) بەشداری سەرجەم بەرهەم و چالاکیەکانی تیپی مۆسیقای سلێمانی کردوە . هەر لە ڤیستیڤال و کۆنسێرت و بۆنەو یادەکان.
ساڵی (٢٠٠١) وەک ژەنیاری سەنتور بەشداری لە (٢) کۆنسێرتی تیپ دا کردوە بۆهونەرمەندی گۆرانی بێژ (محەمەد جەزا عەلی) لە شارەکانی (سلێمانی ، هەولێر) .
ساڵانی (٢٠٠٢، ٢٠٠٣) وەک ژەنیاری سەنتور لەگەل تیپدا بەشداری لە (٢) جێشنەواری مۆسیقای کوردیدا کردوە لە شاری سنە لە ووڵاتی (ئێران)
ساڵی (٢٠٠٢) وەک ژەنیاری سەنتور بەشداری کردوە لە تۆمارکردنی مۆسیقای زنجیرە درامای (ڕەشەی پۆلیس) .
ساڵی (٢٠٠٣) ئامادەکاری مۆسیقای بەرهەمی گۆرانی (لەیلێ و زارا) بۆ گۆرانی بێژ (زامبیا حەمە عەزیز) کردوە کە بەشداربوە لە سێهەمین وەرزی تیپی هونەری میللی نەتەوەیی سلێمانی .
ساڵی (٢٠٠٣) وەک ژەنیاری سۆڵۆی سەنتور لەگەڵ ئۆرکێسترا بەشداری (٢) نمایشی تیپی ئۆرکێسترای سلێمانی کردوە لە شارەکانی (سلێمانی ، هەولێر) .
ساڵی (٢٠٠٤) وەک ژەنیاری سەنتور بەشداری کردوە لە هەفتەی ڕۆشنبیری تیپی هونەری میللی نەتەوەیی سلێمانی لە شاری (سنە) لە ووڵاتی (ئێران) .
ساڵی (٢٠٠٥) وەک ژەنیاری سەنتور لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانیدا بەشداری کردوە لە ئاهەنگەکانی دەرەوەی ووڵات (نەمسا، سوید، دانیمارک، ئەڵمانیا ، هۆڵەندا) .
ساڵی (٢٠٠٥) وەک ژەنیاری سەنتور لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانیدا بەشداری کردوە لە ڤیستیڤاڵی کوردستان بۆ موزیک و گۆرانی لە شاری هەولێر .
ساڵی (٢٠٠٥) وەک ژەنیاری سەنتوربەشداری کردوە لە تۆمارکردنی مۆسیقای زنجیرەی تەلەفزیۆنی (شەو چەرە) .
ساڵانی (٢٠٠٤ تا ٢٠٠٦) وەک ژەنیاری سەنتور لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانیدا بەشداری کردوە لە ئاهەنگەکانی تیپی مۆسیقای سلێمانی لە شاری (خانەقین ، کەرکوک ) وە هەروەها بەشداری چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی کردوە وەک (ئاوێنە ، سۆزی ئاواز ، بەرنامەی تایبەت بە گۆرانی بێژان) .
ساڵی (٢٠٠٦) وەک ژەنیاری سەنتور بەشداری کردوە لە تۆمارکردنی مۆسیقای زنجیرە درامای (گێلە پیاو) .
لە بواری دانان و ئامادەکردنی مۆسیقادا:
دانەرو ئامادەکاری مۆسیقای ئەم بەرهەمانەیە :
١- گۆرانی (ئەی یار) بۆ گۆرانی بێژ (ئیسماعیل سابور).
٢- گۆرانی ( خەمی من) بۆ گۆرانی بێژ ( زامبيا حەمە عەزیز) .
٣- گۆرانی ( ڕووناک) بۆ گۆرانی بێژ (ئیسماعیل سابور).
٤- ئامادەکردنی مۆسیقا بۆ مەقامێکی هونەرمەند (محەمەد ساڵح دیلان) بەناوی (من برۆی پەیوەستی ئەو نازدارە ) بۆ گۆرانی بێژ (پێشەنگ غەفور) .
٥- گۆرانی (کۆنەزامان) بۆ گۆرانی بێژ (قاسم هەورامی).
٦- گۆرانی (هاوڕێ) بۆ گۆرانی بێژ (ئارامی عەبدوڵایی).
٧- ئامادەکردن و دانانی مۆسیقا بۆ مەقامێکی هونەرمەند (محەمەد ساڵح دیلان) بەناوی (بەردەقارەمان ) بۆ گۆرانی بێژ (پێشەنگ غەفور) .
لە بواری هونەری منداڵاندا :
خاوەنی ئاوازو مۆسیقای (١٦)بەرهەمی گۆرانی و مۆسیقای منداڵانە .
نوسەری دەقێکی شانۆی منداڵانە بە ناوی (کاتژمێرێکی سەیر) .
ئاواز دانەرو ئامادەکاری مۆسیقای (٤) شانۆی مندالانە .
ئامادەکاری پارچە مۆسیقای (لایلایەو باوانم) بۆ تیپی مۆسیقای چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی .
ئامادەکاری پارچە مۆسیقای (کابوکێ) بۆ تیپی مۆسیقای چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی .
لە بواری گۆرانی ووتندا:
گۆرانی : بارانی شەو .
گۆرانی : چاوەڕێ .
گۆرانیەکانی (گۆڕستانی چراکان ) .
ووتنی گۆرانی تابلۆکانی تیپی هونەری میللی نەتەوەیی سلێمانی ( گوڵی خوێناوی , پێشمەرگە, شیرین تەشی دەڕێسێ) .
لە دەستەی بەڕێوەبردنی تیپی مۆسیقای سلێمانیدا کاری کردوە وەک (بەرپرسی دارایی , لیژنەی هونەری ، بەرپرسی هونەری ) .