received_437462205921703
ئارام عومەر محەمەد

ئەندامی کارا

زانیاری ئەندام :
  • بەرواری بوون :24/09/1972
  • شوێنی بوون :سلێمانی

دەربارەی ئەندام :

پرۆفایلی هونەرمەند : ئارام عومەر محەمەد

پسپۆڕی : ژەنیاری ڤایۆلین

 لە ١٩٧٢/٩/٢٤ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.
ساڵی ١٩٨٤ - ١٩٨٥ لە قوتابخانەی خالدییە قۆناغی شەشەمی سەرەتایی تەواو کردووە، ساڵی ١٩٨٧ قۆناغی ناوەندی لە ناوەندی گۆیژە تەواو دەکات، ساڵی ١٩٩٠ قۆناغی ئامادەیی لە ئامادەیی هەڵکەوتی کوڕان تەواو دەکات.
ساڵی ١٩٩٠ لە کۆلیژی هونەرەجوانەکان – بەغداد وەردەگیرێت، وە ساڵی ١٩٩٤ تەواوی دەکات. 
ساڵی ٢٠١٣ بڕوانامەی ماجستێر بەدەست دەهێنێ لە کۆلیژی هونەری سەر بە زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر – بەشی موزیک.
ساڵی ٢٠٢٠ دەبێتە خوێندکاری دکتۆرا لە کۆلیژی هونەری سەر بە زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر – بەشی موزیک، لە ئێستادا لە کۆتا ساتی خوێندندایە. 
ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی دەکات بە خولەکانی چالاکی قوتابخانەکان و لەسەر دەستی هەریەک لە مامۆستایان (فەرەیدوون دارتاش و فەرەنسیس داود) وانەی فێربوونی ئامێری ڤایۆلین وەردەگرێت. 
ساڵی ١٩٨٦ بۆتە ئەندامی تیپی موزیکی دیلان کە لەسەر دەستی مامۆستا (فەرەنسیس داود) دامەزرا. 
سالی ١٩٨٧ لە شانۆگەری (ماریانا پینیدا) وەک ڤاایۆلین ژەن بەشدار بووە. 
لە ساڵانی نەوەدەکان بە دواوە بۆتە هاوکاری تیپی مۆسیقای سلێمانی پاشان بە فەرمی دەبێتە ئەندام لەو تیپەدا. 
ساڵی ١٩٩٣ دەبێتە ئەندامی سەمفۆنی نیشتمانی عێراق بۆ ماوەی یەک ساڵ.
 ساڵی ١٩٩٤ دەبێتە مامۆستا لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکان – سلێمانی/بەشی موزیک.
ساڵی ٢٠٠٢ بەشداری فیستیڤاڵی چوارچرای کردووە بە گۆرانی (هەڵوەرین). 
ساڵی ٢٠٠٧ وەک کۆنسێرت ماستەری ئۆرکێسترای ژێدار لە ئەمێرکان ڤۆیس بەشداربووە.
ساڵی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩ بەشداری کردووە لە ماستەرکڵاسی زانکۆی (مۆزارتیۆم) لە شاری سالسبۆرگ - نەمسا .
ڕۆڵی خۆی هەبووە لە دامەزراندی ئۆرکێستراکان و وەک کۆنسێرت ماستەرو لیدەر لە گروپی ڤایۆلینی یەکەم و دووەمدا بەشدار بووە. 
کاری دانانی کردووە بۆ شانۆگەری (سیحربازەکە) و لە گۆڤاری (ئێستا) و (شاکار) چەند بابەتێکی نووسیوە.
ساڵی ٢٠١٦ وەک لیدەری ڤایۆلینی دووەم بەشداری لە ئۆرکێسترای کوردسات کردووە.
ساڵی ٢٠١٦ لە پانێڵێکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بەشدار بووە بە بابەتێک بە ناونیشانی (ڕۆڵ و کاریگەری پەیمانگەکان لەسەر هونەری کوردی).
چەند ساڵێ ئەندامی هونەریی تیپی مۆسیقای سلێمانی بووە و تا ئێستاش ئەندامی تیپە.   

Untitled-3-01