ئەندامی کارا
پرۆفایلی عومەر عەبدوڵا محەمەد
ناوی چواری : عومەر عەبدوڵا محەمەد فەرەج
بەروارى لەدايك بوون : ١/٩/١٩٧١ سلێمانى
پيشە : فەرمانبەر- موزيسيان
ناونيشان : سلێمانى - كاني با
ئاستى خوێندن : بڕوانامەی بەکالۆریۆس
B+ : گروپى خوێن
[email protected] : ئیمەیڵ
ژمارەى موبایل : ٠٧٧٠١٤٤١٤١٠
لە بەرواری ١/٩/١٩٧١لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی سەرچیمەن لە دایک بووم.
- خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی، ئامادەییم تەواوکردووە و پاش دابڕانێکی زۆرساڵی ٢٠١٣- ٢٠١٧توانیم دەستبکەمەوە بە خوێندن لە زانکۆی سلێمانی کۆلیژی هونەرەجوانەکان بەشی موزیک، پلەی دووەمم بەدەستهێنا لە بواری موزیکدانان.
لە ساڵی ١٩٨3 چوومەتە خولی فێربونی موزیک لە چالاکی قوتابخانەکان، لای مامۆستایان: فەڕەنسیس داود، خالید سەرکار، ولیەم یوحەنا و سەڵاح ڕەئوف. بۆ فێربوونی وانەی موزیک و ئامێری ڤایۆلین پاشان ئامێری چەلۆ.
- لە ساڵی ١٩٨٥ مامۆستا فەرەنسیس تیپی مۆسیقای دیلانی دامەزراند. بۆ ماوەی پێنج ساڵ پلەی یەکەمان بەدەست هێناوە لە سەر ئاستی عێراق لە ڤستیڤاڵی چالاکی قوتابخانەکان. ساڵی ١٩٨٧ لە کەرکوک، ١٩٨٨ لە بەغداد، ١٩٨٩ لە هەولێر، ١٩٩٠ لە دهۆک و ساڵی١٩٩١ لە سلێمانی.
- لە ساڵی ١٩٨٩ ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانیم و بێ دابڕان لە گشت چالاکییەکاندا بەشداربووم تاوەکو ئەم نوسینەم.
- لە ساڵی ١٩٩٠ ئەندامی ئۆرکێسترای سلێمانیم وەک ژەنیاری چێلۆ، کە بە ڕابەرایەتی د. عەبدوڵا جەمال سەگرمە دامەزرا و بەشداری گشت چالاکییەکانم کردووە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات. ئەندامی کارای سەندیکای هونەرمەندانم.
- ساڵی ١٩٩٤ – ١٩٩٦ تیپی مۆسیقای مەشخەڵم دامەزراند بۆ گەنجان و مناڵان گەلێک کۆنسێرت و چالاکیمان ئەنجامدا.
- لە ساڵی ١٩٩٤ یەکێک بووم لە دامەزرێنەری گروپی هۆرە و چەندین بەرهەمی ناوازەمان بە ئەجام گەیاند. لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەری هونەری تیپی مۆسسیقای شەهید کابان بووم، لە گشت چالاکییە هونەرییەکاند بەشدار بووم.
- لە ساڵی ٢٠٠٣-٢٠١٠ لە کەناڵی کوردسات کارمەند بووم و کاری دەنگم کردووە. دەیان موزیکی بەرنامە و پڕوپاگەندەم داناوە. کاری ئەندازیاری دەنگم بۆ زۆرینەی ڤستیڤاڵ، کۆنسێرت، چالاکی و بۆنە جیاوازەکانی شاری سلێمانی کردووە.
- لە گەڵ زۆرینەی تیپ و گروپەکانی موزیک، زۆرینەی کەناڵی تەلەفزوۆن و میدیا جیاوازەکاندا کارم کردووە.
-. خاوەنی ستۆدیۆی لاوەم بۆ تۆمارکردنی کاری هونەری، بە سەدان کاری موزیکدانان و ڕیکۆرد و ئامادەکاریم بە ئەنجام گەیاندووە بۆ مناڵان و گەنجان و هونەرمەندە دیارەکان. وەک ئەرشیف لای خۆم پارێزراون.
- گەر بوار بڕەخسێت ئامادەیی تەواوم تێدایە بۆ خوێندن لە بوارەکەی خۆمدا موزیکدانان، بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە ماستەر تاوەکو بتوانم بە شێوەیەکی زانستیانە خزمەتێکی زیاتری موزیک و کلتوری کوردی بکەم.