ئەندامی کارا
پرۆفایلی ( زانا مەحمود هەژار )
پسپۆڕی : ژەنیاری ئامێری ڤایۆلین
لە دایکبوی گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانیە
لە پۆلی (٤) ی سەرەتایدا لە قوتابخانەی ( بێکەس ) ی سەرەتایی لەسەر دەستی مامۆستای هونەرمەند ( عوسمان محەمەد ئەمین ) بەشداری یەکەم خولی فێربونی مۆسیقای کردوە ساڵی ( ١٩٧٦ -١٩٧٧)
ئەندامی تیپی مۆسیقای منداڵانی نەورۆز بووە کە مامۆستای هونەرمەند ( عوسمان محەمەد ئەمین ) دایمەزراندوە
ساڵانی (١٩٧٧ هەتا ١٩٩٠) بەشداری کردوە لە زۆربەی ڤیستیڤاڵەکانی ڕۆژی مۆسیقای جیهانی و ڤیستیڤاڵەکانی پەروەردەی عێراق لەشارەکانی ( هەولێر ، دهۆک ، بەغداد ، تکریت، سەماوە ، ڕومادی ، موسڵ )
بەشداری کردوە لە تۆمارکردنی ( ٢ ) کاسێتی بەرهەمی گۆرانی و مۆسیقای تیپی مۆسیقای منداڵانی نەورۆز وەک ژەنیاری ڤایۆلین و ئاواز دانەر
یەکەم بەرهەمی هونەری دانانی پەرچە مۆسیقایەکە بە ناوی ( شنۆ ) بۆ تیپی مۆسیقای منداڵانی نەورۆز
لە تیپی مۆسیقای منداڵانی نەورۆز ئامادەکردنی مۆسیقای بۆ هونەرمەندانی گۆرانی بێژ ( پەیمان عومەر ، بەهجەت یەحیا ، عوسمان عەلی ، عەدنان کەریم ، بورهان مەجید ) کردوە
لە ساڵی ( ١٩٨٤ هەتا ١٩٨٩ ) بەشداری کردوە لە تۆمارکردنی چەندین بەرهەمی گۆرانی بۆ تەلەفزیۆنی کەرکوک
لەساڵی ( ١٩٨٩ )ەوە ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانیەو لە زۆربەی چالاکیە هونەریەکانی ئەو تیپە بەشداری کردوە هەر لە تۆمارکردنی بەرهەمەکان و ڤیستیڤاڵەکان لە ناوەو دەرەوەی ووڵات وەک ژەنیاری ڤایۆلین و ئاواز دانەرو ئامادەکاری مۆسیقا
لەبەرێوەبردنی تیپی مۆسیقای سلێمانیدا کاری لە زۆربەی پۆستە ئیداریەکان و هونەریەکانی ئەو تیپەدا کردوە
لەساڵی ( ١٩٨٣ ) ەوە هەتا ڕاپەڕینی کوردستان ئەندامی نهێنی ( یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان ) بووە بە ناوی نهێنی ( سەرکەوت )
لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانیدا بەشداری کردوە لە کۆنسێرتی گۆرانی لە ووڵاتانی (ئێران ، نەمسا ، ئەڵمانیا ، هۆڵەندا ، سوید ، دانیمارک )
لە ساڵانی ( ١٩٩٥ هەتا ٢٠٠٠ ) فەرمانبەر بوە لە بەڕێوەبەرەتی ڕۆشنبیری سلێمانی و بەشداری کردوە لە تۆمارکردنی ( ٢ )کاسێت و سازدانی چەندین ڤیستیڤاڵ
لە بواری فێرکردنی مۆسیقادا لە ساڵانی سەرەتای نەوەودەکانەوە هەتا ئێستا خۆبەخشانە وانەی مۆسیقای بە دەیان منداڵ ووتۆتەوە ، کە ئێستا هەندێکیان بوون بە هونەرمەند
لە ساڵی ( ٢٠٠٠ ) ەوە سەرپەرشتیاری هونەریە لە بەڕێوەبەرێتی چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی و سەرپەرشتی زۆربەی ڤیستیڤاڵەکانی باخچەی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتیەکانی کردوە
ئەندامی تیپی هونەری میللی سلێمانیەو دانان و ئامادەکردنی مۆسیقای بۆ ( ١٢ ) تابلۆی سەما کردوە
بەشداری لە چەندین ڤیستیڤاڵدا کردوە لە ناوەوە دەرەوەی ووڵات
بەشداری کردن و سەرپەرشتی کردنی نزیکەی ( ١٠٠ ) بەرنامەی هونەری لە تەلەفزیۆنی ( کوردسات ) بەرنامەکانی ( ئاوێنە ، میلۆدی ، سۆز )بۆ زۆربەی گۆرانی بێژەکانی کوردستانی گەورەو تاراوگە
دانانی مۆسیقای ( ٢ ) فیلم و زنجیرەی تەلەفزیۆنی
دەیان چاوپێکەوتنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئەنجامداوە لەسەر ڕەوشی مۆسیقای کوردی
ساڵانی ( ٢٠١٣ ، ٢٠١٥ ) لەگەڵ تیپی مۆسیقای ( ڕانیە ) بەشداری کردوە لە ( ٢ ) کۆنسێرت دا لە ووڵاتی ( ئەمریکا ) بۆ گۆرانی بێژان ( عەدنان کەریم ، سوارە محەمەد )
دانانی ( ٣ ) پارچە مۆسیقا لە ژێر ناوەکانی (شنۆ ، کازیوە ، شێنێ) بۆ ئمێری ڤایۆلین و تیپی مۆسیقا
ئاواز دانان و ئامادەکردنی مۆسیقای بۆ ئەم گۆرانی بێژانە کردوە ( عوسمان عەلی ، محەمەد جەزا عەلی ، کەریم کابان ، هوشیار حەمە فەرەج ، عەبدول قادر حەسەن ، پەیمان عومەر ، بەهجەت یەحیا ، ئەمەل سەعید کوردە ، دڵنیا قەرەداغی ، ئازاد کەریم ، مەحمود محەمەد ، کاروان مەحمود ، دڵسۆز عوسمان کێمنەیی ، کەویار ، دیار هەڵەبجەیی ، جەمال حەسەن ، محەمەد ڕەئوف کەکوکی ، مەحمود وەهاب ، شنیار نەجیب )