خولێکی هونەری بێبەرامبەرە بۆ پێگەیاندن و بەهێز کردنی دەنگ ، ساڵانە لەهەمان کاتدا ئەکرێتەوە ، ماوەی خولەکە شەش هەفتەیە ، هەفتەی دوو ڕۆژ ، لەڕۆژێکدا دوو وانە ئەخوێنرێت ، وانەی تیۆری مۆسیقاو وانەی ڕاهێنان کردن بەدەنگ ، ئامانجی خولەکە بریتیە لە :-
١- دۆزینەوەی دەنگی نوێ لەگەنجاندا
٢ - چاندنی متمانە و بڕوابەخۆبون لە بەهرەدارانا
٣- نەهێشتنی ترس و دڵەڕاوکێ لەلای بەهرەداران
٤- دروست بون و هاتنەکایەی ئاوازو میلۆدی نوێ لەڕێی دەنگی نوێی بەهرەداران